لە ماوەی چوار ۆژی رابردوودا هه‌زار و 47 کەس بەهۆی شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌وه لە پارێزگای سیستان-بەلوجستانی ئێران، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
بەپێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فەرمیی هه‌واڵی ئێران (ئیرنا)، بەڕێوەبەری گشتیی ئیداره‌دانی قەیران له سیستان-بەلوجستان، مەجید موحیبی ئاشكرایكردووه، بەهۆی ئەو تۆز و خۆڵه وردەی له‌گه‌ڵ خۆڵباریندا ژماره‌یه‌ك له شاره‌كانی پارێزگاكه‌ی گرتووه‌ته‌وه، لە 12ی ته‌مووزه‌وه تا ئێستا هه‌زار و 47 کەس رەوانەی نەخۆشخانە و ناوەندە پزیشکییەکان کراون.
مەجید موحیبی ئاشكراشیكردووه، چاره‌سه‌كردنی 92 کەس لەوانەی براونه‌ته نەخۆشخانەکان به‌رده‌وامه و هەموو تیمەکانی فریاکەوتن ئامادەن بۆ هاوکاریکردنی هاووڵاتیان لە حاڵه‌تی پێویستیدا.
بەپێی لێدوانی کاربەدەستانی ئێران، لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار کەس بەهۆی خۆڵبارینەوە ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.