Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 20:46

كارلۆس ئه‌لكاراز بووه‌ پاڵه‌وانی ویمبڵدن له‌سه‌ر ئاستی پیاوان

کوردستان TV
100%


تێنسزانی ئیسپانی، كارلۆس ئه‌لكاراز کە لە یاری کۆتایی ویمبڵدۆن له‌سه‌ر ئاستی پیاوان بە ئەنجامی 3-2لە نۆڤاك جۆكۆڤیجی سڕبی بردەوە، بووە پاڵەوان.

لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا کە له‌نده‌ن پایتەختی به‌ریتانیا میوانداریی دەکات، كارلۆس ئه‌لكاراز پلە یه‌كی ریزبه‌ندیی جیهان و نۆڤاك جۆكۆڤیجی دووه‌می ریزبه‌ندیی جیهان رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

جۆكۆڤیج کە لە کۆمەڵەی یەکەمدا له‌پێش رکابەرەکەیه‌وه‌ بوو، بە ئەنجامی 6-1 کۆمەڵەکەی بردەوە. 

به‌ڵام ئه‌لكاراز کۆمەڵەی دووەمی  بە ئەنجامی 7-6 مسۆگه‌ر كرد. لە کۆمەڵەی سێیەمی یارییەکەدا، ئەلکاراز بە سێ خاڵ بەرامبەر بە خاڵێك پێشکەوت و دواتر كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بە ئەنجامی 6-1 بەدەستهێنا. به‌وشێوه‌یه‌ش لەسه‌ر ئاستی کۆمەڵەکاندا بە ئەنجامی 2-1 پێشکەوتنی له‌به‌رامبه‌ر جۆكۆڤیج تۆماركرد. 

جۆکۆڤیج کۆمەڵەی چوارەمی بە ئەنجامی 6-3 بردەوە و ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده‌ 2-2.

به‌ڵام ئه‌لكاراز لێنه‌گه‌ڕا و کۆتا کۆمەڵەی بە ئەنجامی 6-4 بردەوە، ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده‌ ٣-٢ كۆمه‌ڵه‌ و بۆ یه‌كه‌مجار بووه‌ پاڵه‌وانی وینبڵدن دوای ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار بوو بۆ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ سه‌ركه‌وتبوو. 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.