زۆرێك له دایك و باوكان، نازانن منداڵه‌كانیان كێشه‌ی چاویان هه‌یه تاوه‌كو گه‌وره ده‌بن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته نه‌خۆشی چاو بۆ منداڵه‌كانیان ،له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته" د. ماكۆك موحه‌مه‌د – پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی چاو" له نووسینێكیدا چه‌ند رێنمایی گرنگ ده‌خاته ڕوو ده‌ڵێت" هه‌ركات یه‌كێك له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ت له منداڵه‌كه‌تدا به‌دی كرد، پێویسته سه‌ردانی پزیشكی چاوی پێ بكه‌یت بۆ زانینی بوون و نه‌بوونی گرفت له چاوه‌كانیدا.
1. چاو تروكاندنی زۆر: له‌وانه‌یه نیشانه بێت بۆ بوونی نه‌خۆشی چاو، به تایبه‌تی وشكبوونه‌وه‌ی چاو.
2. جوڵه‌ی نائاسایی و له‌رزینی چاوه‌كانی: له‌وانه‌یه نیشانه‌ی لاوازی تۆڕه‌ی چاوو نه‌خۆشی زگماكی چاوه‌كانی بێت.
3. ئاوكردن و ڕیپۆقی چاو: له‌وانه‌یه نیشانه‌ی نه‌خۆشی میكرۆبی چاو یان گیرانی بۆری فرمێسكی بێت.
4. چاو هه‌ڵنه‌هاتن به ڕووناكی: ئه‌گه‌ری هه‌یه نیشانه‌ی برینداری و ته‌نی نامۆی سه‌ر گلێنه‌ی چاو یان فره‌هه‌ستیار چاوه‌كانی بێت.
5. زۆر له نزیكه‌وه سه‌یركردنی تیڤی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت چاوی منداڵه‌كه كز بێت بۆیه له نزیكه‌وه سه‌یری ده‌كات، نه‌ك ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه سه‌یركردن بووبێته هۆی كزبوونی چاوی.
6. هه‌ر په‌ڵه‌یه‌كی سپی له‌ناوه‌ڕاستی ڕه‌شێنه‌ی چاوی منداڵدا ئه‌گه‌ری نه‌خۆشی مه‌ترسیداری لێ ده‌كرێت.
7. تیلی و سوڕانی چاو بۆ ناوه‌وه یان ده‌ره‌وه واته كێشه‌یه‌كی گرنگ له چاویدا هه‌یه‌و پێویستی به چاره‌سه‌ری خێرا هه‌یه.
8. پێ هه‌ڵكه‌وتن و خۆكێشانی به شته‌كانی ناوماڵدا، به تایبه‌ت له شه‌واندا ئه‌گه‌ری چاوكزی یان شه‌وكوێری لێ ده‌كرێت، پێویستی به پشكنینه.
9. ته‌مه‌ڵی له قوتابخانه‌و نه‌بوونی تاقه‌تی سه‌عیكردن ئه‌گه‌ری هه‌یه نیشانه‌یه‌كی چاوكزی بێت.
10. بوونی سه‌رئێشه به‌بێ بوونی هۆكاری دیاریكراوی تر، ئه‌گه‌ری هه‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی كێشه‌و نه‌خۆشی چاو".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.