وەزارەتی تەندروستی كوەیت ئاشكرایكرد، كوێت لە ریزبەندی یەكەمی وڵاتانی عەرەبییەكاندایە رێژەی قەڵەوی و كێشی زیادە بەرامبەر بە دانیشتوان.
بەڕێوەبەری ئیدارەی بەرەوپێشبردنی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستیی كوێت، عەبیر بەحوە لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی وڵاتەكە، ئاماژەی بەوەدا لەسەدا 40ی دانیشتوانی كوێت قەڵەون و لەسەدا 77یشیان كێشیان زیادە.
عەبیر بەحوە وێڕای ئاماژەدان بەوەی وڵاتەكەی لە پلەی یەكەمدایە لە نێو وڵاتانی عەرەبییدا لە قەڵەوی و كێشی زیادەدا، ئاماژەی بەوەدا كە قەڵەوی هۆكارێكی مەترسیدارە بۆ زۆرێك لە نەخۆشییە درێژخایەنەكانی وەك نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكان، شەكرە و بەرزی پەستانی خوێن.
بەحوە ئاشكرایكرد، بەپێی ئامارەكانی كوێت و داتاكانی رێكخراوی تەندروستیی جیهانیی، لە هەر پێنج كەسێك لە ناوچەی كەنداو یەكێكیان گرفتی قەڵەوی هەیە و لە ژێر رۆشنایی هەمان داتادا، چاوەڕوان دەكرێت تا ساڵی 2035 رێژەی قەڵەوی لە وڵاتەكەدا بگاتە لەسەدا 52.
كوێت لە قەڵەویدا لەنێو وڵاتە عەرەبییەكاندا پلەی یەكەمی گرتووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.