كۆی گشتی فرۆشی دۆلاری ئەمریكی لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە یەك ملیار دۆلار بووە.
لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانكی ناوەندی عێراق بۆ ئەو پێنج ڕۆژەی كە زیادكردنەكەی تێدا كراوەتەوە، بڕی یەك ملیار و 109 ملیۆن و 292 هەزار و 145 دۆلاری بە ڕێژەی ڕۆژانە 221 ملیۆن و 858 هەزار و 429 دۆلاری فرۆشتووە، بەراورد بە هەفتەی پێشووتر ڕێژەكە 3.35% دابەزیوە، كە ڕێژەی ڕۆژانە 229 ملیۆن و 551 هەزار و 61 دۆلار بووە.
شایانی باسە پەرلەمانی عێراق نرخی 100 دۆلاری بە 130 هەزار دینار لە بوودجەی فیدراڵی پەسندكردووە، بەڵام نرخەكەی لە ئێستادا لەنێوان 148 هەزار دینار تا 149 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
بانكی ناوەندی عێراق لە ماوەی هەفتەیەكدا زیاتر لە ملیارێك دۆلاری فرۆشتووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.