لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر قاچاخچیانی سووتەمەنی لە پارێزگای هورموزگان باشووری ئێران، دەستبەسەر 300 هەزار لیتر سووتەمەنی قاچاخدا گیرا و 150 کەسیش دەستگیرکران.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی هورموزگان، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر قاچاخچیانی سووتەمهنی ئەنجام داوە.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا دەستبەسەر 300 هەزار لیتر سووتەمەنی قاچاخ و پێنج ئۆتۆمبێلی پڕ لە سووتەمەنی و پێنج ماتۆڕسکیلی دزراو گیراوە، 150 کەسی بیانیش دەستگیر کراون.
هەروەها لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بۆرییەکی گواستنەوەی سووتەمەنی قاچاخ دۆزراوەتەوە لە وشکانییەوە بۆ ناو دەریا کە درێژییەکەی 50 کیلۆمەترە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.