هه‌ندێكجار دوای خواردن مرۆڤ تووشی سه‌رئێشه ده‌بێت، كۆمه‌ڵێك دوای خواردنێكی دیاریكراو بۆ نموونه ده‌ڵێین كه گۆشتی سوور بخۆم دوای ئه‌وه پشتی سه‌رم ده‌داته ئازار‌و جاری واش هه‌یه گێژیش ده‌بم.
له سه‌ر ئه‌م حاڵاته (د.كامه‌ران ڕسول ژاژاڵهیی- پسپۆری زانستی خۆراك)،له نووسینێكیدا گرنگترین هۆكاره‌كانی ئه‌م سه‌رئێشه‌یه له‌رێگه‌ی چه‌ند خاڵێك ده‌خاته ڕووكه بریتیتن له :
1. دابه‌زینی ئاستی شه‌كره‌ی خوێن : گرنگترین هۆكاره‌و له دوو حاڵه‌ته‌دا ڕوو ده‌دات (شێوازی خواردنی ناته‌ندروست : ئاستی شه‌كره له ئه‌نجامی خووی هه‌ڵه‌و ناته‌ندروست له خواردن ڕووده‌دات له‌وانه خواردنی خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به كاربۆهێدراتی ساده‌و شه‌كری سپی و شیرینی، یان خواردنی چه‌ند ژه‌مێكی زۆر له ڕۆژێكدا، خواردنی ژه‌مه‌كان له‌كاتی جیاواز‌و ناڕێكدا یا له دره‌نگانی شه‌و، خواردنی خۆراكی زۆر چه‌ور وه‌ك ڤاست ڤوود، هۆكاری نه‌خۆشی : له‌وانه نه‌خۆشی شه‌كره‌و قۆناغی پێش تووشبوون به شه‌كره، بوونی شێرپه‌نجه له كۆئه‌ندامی هه‌رس، تێكچوونی هۆرمۆنه‌كان له جه‌سته‌دا.
2. بوونی كێشه له جومگه‌ی لا شه‌ویلگه ( TMJ ) : ئه‌و جومگه‌ی خوار گوێچكه كه شه‌ویلگه‌ی خواره‌وه به كاسه‌ی سه‌ره‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌و جومگه‌یه‌دا كاتی جوێنی خواردن ڕه‌نگه ببێته هۆی سه‌رئێشه دوای خواردن : هه‌ندێ نیشانه‌ی هه‌یه وه‌ك بوونی كرته‌كرت له كاتی جوێنی خواردن، هه‌ست كردن به ناڕه‌حه‌تی له كاتی ده‌م كردنه‌وه‌و داخستنی، بوونی ئازار له شه‌ویلگه‌ی خواره‌وه.
3. هه‌ستیاری به هه‌ندێ خۆراكی دیاریكراو.
4. كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر خواردن و خواردنه‌وه‌ی سارد كه ده‌بێته هۆی گرژبوونی خوێنبه‌ره‌كانی ده‌ماره‌كانی ده‌م و چاو.
له‌سه‌ر شێوازی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م حاڵاتانه،(د.كامه‌ران ڕسول ژاژاڵهیی) ئاماژه به چوار خاڵ ده‌كات"
1. وازهێنان له خوو هه‌ڵه ناته‌ندروسته‌كان له خواردندا وه‌ك دواخستنی ژه‌می به‌یانی بۆ كاتێكی دره‌نگ.
2. خواردنی بڕێكی زۆر له خواردنی ده‌وڵه‌مه‌ند به كاربوهیدارتی ساده به سهریهكهوهو به به‌رده‌وامی.
3. خواردن له دره‌نگانی شه‌و.
4. كه‌مكردنه‌وه یا نه‌خواردنی سارده‌مه‌نی و خواردنه‌وه‌ی سارد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.