Erbil 2°C شەممە 30 تشرینی دووەم 02:38

ناتۆ داوا له‌ ئێران ده‌كات ده‌ستبه‌جێ ئه‌م كاره‌ ڕابگرێت

کوردستان TV
100%

هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر چالاكییه‌كانی ئێران ده‌ربڕی و داواشی كرد ده‌ستبه‌جێ پاڵپشتییه‌ سه‌ربازییه‌كانی بۆ ڕووسیا ڕابگرێت به‌تایبه‌تیش پێدانی درۆن و فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كان، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناهێڵن ئه‌و وڵاته‌ ببێته‌ خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی.

ناتۆ كه‌ له‌ هاوپه‌یمانی 31 وڵات پێكهاتووه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌ به‌شێكی به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی لیتوانیا ڕایگه‌یاند: داوا له‌ ئێران ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ پاڵپشتییه‌ سه‌ربازییه‌كانی بۆ ڕووسیا ڕابگرێت، به‌تایبه‌تیش پێدانی درۆن و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان كه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر ژێرخانه‌ گرینگه‌كانی ئۆكڕاینا و‌ له‌ ئه‌نجامیشدا قوربانییه‌كی زۆری مه‌ده‌نی ده‌كه‌وێته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ئێمه‌ نیگه‌رانین به‌رامبه‌ر به‌ چالاكییه‌ خراپه‌كارییه‌كانی ئێران له‌نێو خاكی هاوپه‌یمانه‌كانمان.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: نیگه‌رانین له‌وه‌ی ئێران تا ئێستا به‌رده‌وامه‌ له‌ په‌ره‌پێدان به‌ پڕۆگرامی چه‌كه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی، جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه‌‌ كه‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.

داواشی كرد ئێران سه‌رجه‌م پابەندبوونەکانی خۆی لە چوارچێوەی پەیماننامەی قەدەخەکردنی چەکی ئەتۆمی جێبەجێ بکات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.