سێ هاووڵاتی كورد كه خهڵكی شاری پیرانشاران له لایهن هێزه ئهمنییهكانی ئێران دهستگیركران.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند: رۆژی دووشهم10ی7ی2023، هاووڵاتییەک بە ناوی یەعقووب فەتاحی و خەڵکی گوندی "بادیناوێ"ی پیرانشار لە ماڵەکەی خۆی و لەلایەن هێزە ئهمنییهكانی ئێران دهستگیركرا. هەروەها چەند کاتژمێر دواتریش هاووڵاتییەکی دیكه بە ناوی ئەیووب عەبدوڵڵاپوور و خەڵکی گوندی "شێناوێ"ی سەر بەو شارە لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستگیركراوه.
بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە و بە شێوەیەکی دڕندانە دەستگیریان كردووه.
کاتژمێر 11ی پێش نیوهڕۆی رۆژی شهممه8ی7ی2023، ئیدریس محەممەدیئازەر، تەمەن 30 ساڵ و خەڵکی گوندی "باوڵە"ی سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە ڕفێندراوە. ناوبراو ڕۆژی دووشەممەش 10ی7ی2023 لە پیرانشارەوە بۆ شوێنێکی دیکە گواستراوەتەوە.
له كۆتاییدا رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاندووه" پاش دەستگیركرانی ئەو سێ هاووڵاتییە تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.