هه‌ندێ كه‌س هه‌وڵی چر ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی كێشی جه‌سته‌یان دابه‌زێنن، به‌ڵام هه‌ندێ جار هه‌وڵه‌كانیان بێ سوود ده‌بن و سه‌رئه‌نجام ده‌ستبه‌رداری هه‌وڵه‌كانیان ده‌بن.
شاره‌زایان وای بۆ ده‌چن كه هه‌ندێ هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ن به‌تایبه‌ت له به‌یانیاندا ده‌بنه ڕێگر بۆ دابه‌زاندنی كێش، له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی (Zee News India) 10 خووی به‌یانیانی دیاری كردووه كه ڕێگرن بۆ دابه‌زاندنی كێش و لاوازبوون.
1- نانی به‌یانی: نه‌خواردنی ژه‌مه سه‌ره‌كییه‌كان به‌تایبه‌تیش ژه‌می به‌یانی، ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه له ته‌واوی رۆژه‌كه‌دا زێده‌ڕۆیی له خواردن بكرێ، ئه‌و كاته‌ش دابه‌زاندنی كێش هه‌رگیز ڕوو نادات.
2- سیسته‌می خۆراكی ناته‌ندروست: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه كالۆرییان زۆره و هه‌روه‌ها په‌یڕه‌ونه‌كردنی سیسته‌مێكی خۆراكی ناته‌ندروست، ده‌بنه هۆكار بۆ زیادبوونی كێش و قه‌ڵه‌وی، بۆیه ئامۆژگاریت ده‌كه‌ین سیسته‌می خۆراكت ته‌ندروست بكه.
3- خواردنه‌وه وزه‌به‌خش و گازییه‌كان: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خواردنه‌وه گازی و وزه‌به‌خش و شه‌ربه‌تی دروستكراوی میوه‌كان كالۆرییان زۆر تێدایه، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكرێت ده‌بێته هۆی دروستبوونی ورگ و قه‌ڵه‌وی.
4- خۆراكه خێراكان: خه‌ڵكی به‌تایبه‌ت له ژیانی ئێستادا له زۆربه‌ی كاته‌كان په‌نا ده‌باته به‌ر خۆراكه خێراكان كه چه‌وری ناته‌ندروست و شه‌كر و كالۆریان زۆره و به‌شێوه‌یكی گشتی مرۆڤ قه‌ڵه‌و ده‌كه‌ن.
5- ژه‌مه سووكه‌كان: خواردنی ژه‌می سووك به‌تایبه‌ت له به‌یانیاندا هه‌ندێ كات ده‌بێته هۆكار بۆ زیادبوونی كێش، چونكه به‌شێكی زۆری ژه‌مه سووكه‌كان كالۆرییان زۆره وه‌ك خواردنی په‌تاته و فینگه‌ر.
6- زیاده‌ڕۆیی له خواردن: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌گه‌ر زیاده‌ڕۆیی له خواردن بكرێت، كێش زیاد ده‌بێت و ورگ هه‌ڵده‌ئاوسێ.
7- پڕۆتین: ئه‌گه‌ر له به‌یانیاندا پڕۆتینی پێویست نه‌خورێت، وا ده‌كات پێش هاتنی ژه‌می نیوه‌ڕۆ هه‌ست به برسێتی بكرێت، بۆیه په‌نا ده‌برێته به‌ر خواردنی ژه‌می سووكی ناپێویست و له ئه‌نجامیشدا قه‌ڵه‌وی دروست ده‌بێت.
8- ئاو: ئه‌گه‌ر له به‌یانیاندا ئاوی پێویست نه‌خورێته‌وه، وشكبوونه‌وه‌ی جه‌سته دروست ده‌بێت و هه‌ست به برسێتی زیاتر ده‌كرێت، ئه‌مانه‌ش ده‌بنه ڕێگر بۆ دابه‌زاندنی كێش.
9- سه‌وزه و میوه: سه‌وزه و میوه سه‌رچاوه‌ی خۆراكی سه‌ره‌كین و رێژه‌یه‌كی زۆر ئاویان تێدایه، ئه‌گه‌ر له سفره‌ی به‌یانیاندا نه‌بێت دره‌نگتر هه‌ست به تێربوون ده‌كه‌ی.
10- وه‌رزش: په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌مێكی خۆراكی ته‌ندروست و ئه‌نجامدانی وه‌رزش به‌یه‌كه‌وه ده‌بنه هۆكار بۆ دابه‌زاندنی كێش، ئه‌گه‌ر وه‌رزش ئه‌نجام نه‌درێت به‌تایبه‌تیش له به‌یانیاندا پڕۆسه‌ی دابه‌زاندنی كێش به لاوازی به‌ڕێوه ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.