به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به ڕێنماییه‌كان، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 11 شوێنیان داخستووه كه پێكهاتوون له كافتریا و ڕێستۆرانت و ماركێت و ئارایشگه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌م تیمەکانی چاودێری تەندروستی و سەلامەتی خۆراک لە بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی هەولێر بە هەماهەنگی قائیمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، 11 شوێنیان داخست کە پێکهاتبوو لە (کافتریا، ڕیستوڕانت، مارکێت، ئاریشگا).
سه‌باره‌ت به هۆکاری داخستنی ئه‌و 11 شوێنه، ئاماژه‌ی به‌وه دا: دوای ئەوەی کە تیمەکانی چاودێری تەندروستی سەردانی کردن و ئاگادار کراونەتەوە، دەرکەوت دوور لە ڕێنماییەکانی تەندروستی و بێ مۆڵەتی تەندروستی کاریان کردووە و پابەند نەبوونە بۆیە داخرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.