به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی ئاماری نوێی تووشبووی شێرپەنجەی ڕاگه‌یاند و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه لە شەش مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی هیوا بریتی بووه لە (1508) حاڵەت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ئامارێكدا ڕایگه‌یاند: لە شەش مانگی ڕابردوودا لە )نەخۆشخانەی هیوا)ی تایبەت بە شێرپەنجە لە ڕێكه‌وتی 1/1 بۆ 30/6/2023 (1508) حاڵەتی نوێ بە شێرپەنجە تۆمارکراوە.
ته‌ندروستی سلێمانی ئاماری تووشبووه نوێیه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
شێرپەنجەی مەمك: 238 حاڵه‌ت
شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە: 153 حاڵه‌ت
شێرپەنجەی سییەکان: 97 حاڵه‌ت
شێرپەنجەی لیمفۆما: 93 حاڵه‌ت
شێرپەنجەی میز و میزەڕۆ: 91 حاڵه‌ت
شێرپەنجەی پڕۆستات: 85 حاڵه‌ت
شێرپەنجەی لۆکیمیا: 63 حاڵه‌ت
شێرپەنجەی مێشك: 62 حاڵه‌ت
شێرپەنجەی گەدە: 55 حاڵه‌ت
شێرپەنجەکانی دیکە: 571 حاڵه‌ت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی باسی له نه‌خۆشییه‌كانی تریش كرد و رایگه‌یاند: نەخۆشییەکانی دیکه‌ی خوێن جگە لە شێرپەنجە، 841 چارەخوازی نوێ لە شەش مانگی یەکەمی ئه‌مساڵدا تۆمارکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.