Erbil 14°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 13:02

مانگی ڕابردوو 44 بوومه‌له‌رزه‌ له‌ عێراق ڕوویداوه‌

کوردستان TV
100%

ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئاشكرای كرد كه‌ له‌ مانگی ڕابردوودا 44 بوومه‌له‌رزه‌ له‌ ناوخۆی وڵات ڕوویانداوه‌، به‌ڵام سه‌رجه‌م بوومه‌له‌رزه‌كان زیانی گیانی و ماددیان نه‌بووه‌.

ده‌سته‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بڵاوی كرده‌وه‌: ده‌سته‌كه‌مان له‌ مانگی ڕابردوو (حوزه‌یران) 44 حاڵه‌تی بوومه‌له‌رزه‌ی تۆمار كردووه‌، له‌و ڕێژه‌یه‌ش 9 بوومه‌له‌رزه‌یان چه‌قه‌كه‌ی له‌ناو خاكی عێراق بووه‌، ئه‌وانی تر له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون كه‌ 25یان له‌ ئێران بوونه‌ و 3ی دیكه‌شیان له‌ توركیا، هه‌روه‌ها 6 بوومه‌له‌رزه‌ش له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران روویانداوه‌‌ و یه‌كێكی دیكه‌ش له‌ سووریا.

بڵاویشی كرده‌وه‌: هێزی سه‌رجه‌م بوومه‌له‌رزه‌كان له‌نێوان (2.4 تا 4.9) بوونه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ئه‌و 9 بوومه‌له‌رزه‌ی چه‌قه‌كه‌یان له‌نێو خاكی عێراق بووه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ناوچه‌كانی، شارۆچكه‌ی ئامێدی‌ (پارێزگای دهۆك)، شارۆچكه‌ی خانه‌قین (پارێزگای دیاله‌)، شارۆچكه‌ی ته‌لعه‌فه‌ر (پارێزگای نه‌ینه‌وا)، شاری عه‌ماڕه‌ (پارێزگای میسان) و شارۆچكه‌ی حه‌ی (پارێزگای واسیت).

ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م بوومه‌له‌رزه‌كانی مانگی ڕابردوو له‌ باكور و باكوری رۆژهه‌ڵاتی عێراق ڕوویانداوه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كانی رۆژئاوا و باشووری رۆژئاوا هیچ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك نه‌بووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ له‌ شوێنی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌كان، هیچ زیانێكی گیانی و ماددی تۆمار نه‌كراوه‌، واته‌ سه‌رجه‌م بوومه‌له‌رزه‌كان بێ زیان بوون.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.