فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كوشتنی سه‌ركرده‌یه‌كی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی له رۆژهه‌ڵاتی سووریا له ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی‌دا ڕاگه‌یاند.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: رۆژی هه‌ینی ڕابردوو له هێرشێكی ئاسمانی و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌واندا، ئه‌بوو ئوسامه موهاجر سه‌ركرده‌یه‌كی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی كوژرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له هێرشه‌كه‌دا هیچ كه‌سێكی مه‌ده‌نی و هاووڵاتی نه‌بۆته قوربانی.
مایكل كۆرێلا فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر له‌ناوبردنی یه‌كجاری ئه‌ندامانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كه مه‌ترسین بۆ سه‌ر ناوچه‌كه و جیهان به‌گشتی.
سوپای ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هێرشه‌كه هه‌ر له رۆژی هه‌ینی ڕابردوو و به‌هه‌مان ئه‌و درۆنانه (MQ-9s) ئه‌نجامدران كه له‌و رۆژه‌دا له‌لایه‌ن فڕۆکە سەربازییەکانی رووسیاوە هەراسان کرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.