شاندی بەشی پەیوەندییەكانی مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگای كەركوك-گەرمیان، كە پێكهاتبوون لە؛ (باقی هادی ساڵەیی، د.عیماد جەلیل و، مەسعود مەلا پەروێز، كارگێڕی لقی سێی پ.د.ك و، ئەحمەد عەبدولرەحمان) لەگەڵ هەر یەك لە بەرپرسانی ( مەڵبەندی 6ی یەكگرتوو، بزووتنەوەی ئیسلامی، مەكۆی بزووتنەوەی گۆڕان، مەڵبەندی كۆمەڵەی دادگەری، حزبی زەحمەت كێشانی كوردستان لقی كەركوك، حزبی سوسیالیستی دیموكراتی كوردستان، مەڵبەندی كەركوك و حزبی شیوعی كوردستان - عێراق مەڵبەندی كەركوك، و حزبی ئیسلامی عێراقی- مەڵبەندی كەركوك) كۆبوونەوە.
لەكۆبوونەوەكاندا، پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك، كە بڕیارە لە 18-12-2023 -ی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، لەگەڵ لایەنەكان خرایە بەر باس و گفتوگۆی لەبارەیەوە كرا.
پارتی پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان تاوتوێدەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.