Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 17:40

نیشانەكانی خۆربردن و چۆنێتی خۆپاراستن

کوردستان TV
100%


ئەو گەرمایەی لەگەڵ كەشوهەوای هاویندا پەیدا دەبێت، هەندێكجار دەبێتە هۆی ئەوەی لەش نەتوانێت پلەی گەرمی رێك بخات و كاتێك پلەی گەرمی لەش لە 40 پلەی سەدی تێدەپەڕدەێت، تێكچوونێك لەمێشكدا ڕوودەدات كەپلەی گەرمی لەشی پێ كۆنترۆڵ ناكرێت و كاریگەری لەسەر سیستمی سووڕی خوێن و مێشك دەبێت.
هۆكارەكانی خۆربردن:
* بەرزبوونەوەی پلەی گەرما.
* بەركەوتنی تیشكی رۆژ كاركردن و زۆر مانەوە لەبەر هەتاو.
نیشانەكانی خۆربردن:
- ئارەق كردنەوەی زۆر لەكەشوهەوای گەرمدا.
- سووربوونەوەی دەموچاو و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش.
- هەناسەدانی خێرا و گرژبوونی ماسولكەكان و سڕبوون.
- سەرگێژخواردن و سەرئێشە و بێهۆش بوون و وڕێنەكردن.
- هەستكردن بە تینوێتی زۆر و سكچوون.
ئەو كەسەی تووشی خۆربردن دەبێت، ئەگەر وەك پێویست هاوكاری نەكرێت ئەوا دەبێتە هۆی وەستانی دڵ و مەترسی لەسەر ژیانی دروست دەبێت.
فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ خۆربردن:
* گواستنەوەی كەسی تووشبوو بۆ شوێنێكی سێبەر و پاڵخستنی لەسەر پشت و بەرزكردنەوەی قاچەكانی.
* كردنەوەی جلەكانی تووشبووەكە و سڕینەوەی دەم و چاو و دەستەكانی بەقوماشێكی تەڕوشێدار.
* باوەشێنكردنی و فێنكردنەوەی و پاشان گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە.
رێگاكانی خۆپاراستن لەخۆربردن:
- خواردنەوەی 6 بۆ 8 پەرداخ ئاو لەرۆژێكدا.
- پۆشینی جلوبەرگی سپی و گونجاو و لە لۆكە دروستكراو.
- دووركەوتنەوە لەبەركەوتنی درێژخایەنی خۆری سووتێنەر.
- بەكارهێنانی كڵاو و چاویلكەی دژەخۆر.
ژێده‌ر- ته‌ندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.