Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:33

زانایان چەند میوەیەكی هاوینە بۆ باشتركردنی بیرەوەری دیاریدەكەن

کوردستان TV
100%

توێژینەوەیەكی ئەم دواییە ئاشكرایكردووە میوەی هاوینە كاریگەری سوودبەخشی هەیە لەسەر ئەو ناوچانەی مێشك كە پەیوەندییان بە یادەوەرییەوە هەیە و بەشدارن لە باشتركردنی تواناكانی مەعریفی.
توێژینەوەكە 15 ساڵ خایاندووە و بەم دواییە لە گۆڤاری پزیشكی "PNAS" بڵاوكراوەتەوە، باس لەوە دەكات كە لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەندا زۆرێكمان بەدەست تێكچوونی توانای مەعریفیمانەوە دەناڵێنن، ئەمەش كاریگەری لەسەر بیرەوەریمان و توانای بیركردنەوەمان دەبێت.
زاناكان لە درێژەی قسەكانیدا ئاماژەیان بەوە كرد، ئەم پرۆسەیە سروشتییە كە بە پیربوونی مەعریفی ناسراوە، دەتوانێت كاریگەری لەسەر ناوچە جیاوازەكانی یادەوەریمان هەبێت، كە زۆرجار لە ناوچەكانی هیپۆكامپوسدا چڕ دەبنەوە، كە ناوچەیەكی مێشكە و پەیوەستە بە یادەوەری.
توێژینەوەكە لەسەر ئاژەڵ و مرۆڤی تاقیگەیی ئەنجامدراوە، هەروەها ڕۆڵی فلاڤۆنۆلەكانی خۆراكی لە بەرەنگاربوونەوەی دابەزینی بیرەوەری پەیوەست بە تەمەنەوە تاقیكردووەتەوە.
فلاڤۆنۆڵەكان بریتین لە ماددە چالاكە زیندووەكان كە لە هەندێك سەوزە و میوەدا هەن، وەك سێو و توو و ترێ.
زانایان بۆیان دەركەوتووە كە دەتوانرێت فلاڤۆنۆڵەكان لە زۆرێك لە خۆراكەكاندا بدۆزرێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دواخستنی پیربوونی مەعریفی .
دەركەوتووە كە ئەم ماددانە پەیوەندییان بە باشتربوونی دروستبوونی خوێنبەرە نوێیەكان و زیادبوونی ڕۆیشتنی خوێن لە مێشكدا هەیە، ئەمەش میكانیزمێكە كە دەتوانێت كاریگەری ئەرێنی فلاڤۆنۆڵەكان لەسەر بیرەوەری بەدیار بخات.


 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.