Erbil 12°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 09:02

فیستڤاڵی شیعری "مه‌لای جه‌باری" له‌شاری كه‌ركوك سازده‌كرێت

کوردستان TV
100%


نیاز وایه‌ له‌م مانگه‌دا "رێخكراوی ئادان" فیستیڤاڵێكی شیعری له‌ ژێرناوی (فیستیڤاڵی شیعری مه‌لای جه‌باری)  خوولی یه‌كه‌م ئه‌نجام بدات "ڕێكخراویی ئادان "ڕێكخراوه‌ێكه‌ له‌شاری كه‌ركوك دامه‌زراوه‌ به‌مه‌به‌ستی وشیاركردنه‌وه‌ی لاوان بۆخزمه‌تكردنی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری كوردی ، وه‌به‌رزكردنه‌وه‌یی ئاستی ڕۆشنبیری لاوان له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیان .
له‌ باری بیرۆكه‌ی فیستیڤاڵه‌كه‌وه‌ سه‌رۆكی فیستیڤاڵ "ئه‌سوه‌د فائق " له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی ووتی" بیرۆكه‌ی فیستیڤاڵی شیعری مه‌لای جه‌باری له‌وێوه‌ سه‌رچاوه‌ی گردت ڕۆژێك چووم بۆسه‌ردانی گوندی بانگۆل له‌ ناوچه‌ی گه‌رمیان له‌ عه‌شیره‌تی جه‌باری و له‌وێوه‌ سه‌ردانی گڵگۆیی مه‌لافه‌تاحم كرد كه‌ناسراوه‌به‌مه‌لایی جه‌باری به‌ڕاستی بینیم ئه‌م شاعیره‌مه‌زنه‌ زۆر بێ نازه‌و نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌ك پێویست نایی ناسن بۆیه‌بڕیارم دا فیستیڤاڵێك به‌ناوی مه‌لای جه‌بارییه‌وه‌ سازكه‌م سه‌ره‌تا هه‌رخۆم  بڕیارم دا فیستیڤاڵه‌كه‌ له‌ماڵی خۆم له‌گه‌ڕه‌كی په‌نچاعه‌لی به‌هاوكاریی خێزانه‌كه‌م بێت به‌ڵام دوواتر كۆمه‌ڵه‌ كه‌سێك هاتنه‌پشتم و بیرۆكه‌كه‌مان گه‌وره‌كردوو بڕیارمان دافیستیڤاڵێكی گه‌وره‌و جوانی بۆسازكه‌ین ، دوواتر ڕێكخراوی ئادان هاتنه‌ نێو فیستیڤاڵه‌وه‌". 
 هه‌روه‌ها ئه‌سوه‌د فائق ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه‌ ئه‌م فیستیڤاڵه‌ له‌ته‌واویی فیستیڤاڵه‌كانی تر جیاوازه‌  چه‌ندین لیژنه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی فیستیڤاڵه‌ كه‌ پێكهاتوون.. سه‌رۆكی فیستیڤاڵ ،لیژنه‌ی فیستیڤاڵ كه‌له‌ حه‌وت ئه‌ندام پێكهاتووه‌،لیژنه‌ی باڵای فیستیڤاڵ یانزه‌ ئه‌ندامه‌،  
لیژنه‌ی دادوه‌ری فیستیڤاڵ پێنچ ئه‌ندامه‌ ، لیژنه‌ی وه‌رگری شیعر دووئه‌ندامه‌ ، سه‌دو په‌نچاو پێنچ شاعیر شیعری خۆیانیان ناردوه‌ له‌كۆیی ئه‌وشاعیرانه‌ سی ویه‌ك شاعیر وه‌رگیراون ، شاعیری شاره‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتیشی تێدایه‌ .
  سه‌رۆكی فیستیڤاڵ له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ووتی" ئه‌م فیستیڤاڵه‌ فیستیڤاڵێكی ساڵانه‌یه‌ ئه‌مه‌یه‌كه‌م خوله‌ كه‌له‌یه‌ك ڕۆژ داسازده‌كرێت ، له‌خووله‌كانی تردا فیستیڤاڵ ده‌بێته‌ دووڕۆژ یان زیاتر وه‌ ده‌كرێته‌ فیستیڤاڵی شیعری و چیرۆك ، ده‌بێته‌ فیستیڤاڵێك بۆ كوردستانی گه‌وره‌ ".
له‌باره‌ی خه‌ڵاته‌كانیشدا ئه‌سوه‌د فائق ده‌ڵێت "  فیستیڤاڵ چوارخه‌ڵاتی بۆشاعیره‌كان ئاماده‌كردوه‌ ، خه‌ڵاتی یه‌كه‌م ، دووهه‌م ، سێهه‌م ، خه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ر..وه‌ پێشبركێیه‌كه‌ له‌ سدا په‌نجای بۆ ده‌قی شیعرییه‌ ، سه‌دا په‌نجاكانی تری بۆ شێوازی خوێندنه‌وه‌و ده‌نگ و جوڵه‌ی شاعیره‌، هه‌ر له‌ میانی فیستیڤاڵه‌كه‌دا  شه‌ش پانێڵ به‌رێوه‌ده‌چێت ،سیانیان باس له‌ خودی شاعیر مه‌لاجه‌باری ده‌كه‌ن، دوونیان باس له‌ ده‌قس شیعری و شانۆده‌كه‌ن ،یه‌كێكیان باس له‌ ده‌قس شیعری و میوزیك ده‌كات". 
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی فیستڤاڵ ووتی"فیستیڤاڵ خه‌ڵاتی پێش بڕكێكان به‌م مه‌رجانه‌ ده‌دات به‌شاعیره‌كان  
له‌ پێناو به‌رچاوڕوونی و كه‌شێكی گونجاو و دارشتیه‌كی زانستی له‌ رووی ھه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ ،شیعر و شاعیران كێبڕكێ له‌سه‌ر ئه‌م ڕێسایانه‌ ده‌كه‌ن..
1-بنه‌ماكان و یاسا بنه‌ڕه‌تیه‌كانی تێكستی شیعری.
2- وشه‌سازی و روانبێژی. 
 3-مۆسیقای شیعری و ئاوازی تێكست.
4-خوێندنه‌وه‌ی تێكست (ده‌نگ،جووڵه‌،ئیحساس).
5- رونگه‌كانی شیعر وئامانجداری تیكست له‌رووی ھه‌سته‌ مرۆڤایه‌تی و نیشتیمانی.
له‌سه‌ر ئه‌م به‌نه‌مایانه‌ لیژنه‌ی دادوه‌ر ،ھه‌ڵسه‌نگاندنی خۆیی ده‌كات،له‌ كڵاوروشنه‌ی جیاوازه‌ ئه‌ده‌بی و ھونه‌ری یه‌وه‌ ،له‌ تێكست و شاعیران ده‌ڕوانێت ،تاوه‌كو بتوانرێت به‌شداریكردنی شاعیران و تیكسته‌ شیعریه‌كان ،ببێت به‌ ھه‌نگاوێك ،به‌ره‌و زیندووكردنه‌وه‌ و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌ده‌بی كوردیمان".
شایانی باسه‌ ته‌واوی خه‌رجی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی فیستیڤاڵ و لیژنه‌ی باڵاوه‌ له‌كه‌سایه‌تی و خه‌م خۆرانی ئه‌ده‌ب و شیعری كوردیه‌وه‌ كۆكراوه‌ته‌وه‌، كه‌له‌ میانی فیستیڤاڵه‌كه‌ دا ئاشكرایان ده‌كه‌ین سوپاس و ڕێزلێنانی تایبه‌تیان پێ ده‌رێت.       
  نیازیش وایه‌ فیستیڤاڵی شیعری مه‌لای جه‌باری بۆخزمه‌ت كردنی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی كوردی به‌رده‌وامی هه‌بێت ساڵانه‌ له‌شاری كه‌ركوك، سازبكرێت.

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.