وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن)، بڵاویكردەوە كە بە بەهای 800 ملیۆن دۆلار، پاكێچێكی نوێی هاوكاری سەربازیی پێشكەش بە ئەمریكا دەكات كە بۆمبی هێشووییش لەخۆدەگرێت.
كۆڵن كاهل، راوێژكاری سیاسەتی بەرگریی لە پنتاگۆن، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییداباسی لەوە كرد لەو پاكێچی هاوكارییە سەربازییەدا كە بەهاكەی 800 ملیۆن دۆلارە، تەقەمەنی ئاسایی كە بۆ دوو ئامانج پەرەی پێدراوە (DPICM)، تۆپهاوێژی هاویتزەر 155 ملم، گوللـە
تۆپی 155 ملم و 105ملم، تەقەمەنی زیادە بۆ سیستمەكانی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت و سیستمەكانی مووشەكی تۆپهاوێژ، مووشەكی دژە تانك، ئۆتۆمبێلی جەنگی هێزی پیادەی برادلی، زرێپۆشی سەرباز هەڵگری سترایكەر، تەقەمەنی ئاسمانیی هەستیار و چەندین جۆر پارچەی یەدەگ و پێداویستی و ئامێری كاركردن لە خۆدەگرێت.
هەروەها كاهل باسی لەوە كرد كە بەم پاكێچە لە ماوەیەكی كورتدا سەدان هەزار تەقەمەنی تۆپهاوێژی زیادە بۆ ئۆكراینا دەستەبەر دەكەن و گوتی: ئەم بڕیارە رێگەمان پێدەدات بەردەوام بین لە پشتیوانی كردنی ئۆكرانیا.
لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە بڕ و قەبارەی هاوكارییەكان و كەی رەوانە دەكرێت، كاهل رایگەیاند: زانیاریی نادەم بە رووسەكان لەو بارەیەوە، بەڵام دەتوانم بڵێم دڵنیایین كە بەردەوام دەبین لە دابینكردنی گوللـە
تۆپی 155 ملم و بۆمبی هێشوویی بۆ ئۆكراینییەكان تا بتوانن بۆ داهاتوویەكی پێشبینیكراو درێژە بە جەنگی تۆپهاوێژ بدەن".
ئەمریكا بۆمبی هێشوویی دەداتە ئۆكڕاینا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.