Erbil 15°C شەممە 01 حوزەیران 09:50

هێرشێكی خۆكوژی كرایە سەر بنكەیەكی پۆلیسی ئێران

کوردستان TV
100%

میدیای دەوڵەتی ئێران ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە، ڕایانگەیاند، چەند چەكدارێكی نەناسراو هێرشیان كردووەتە سەر بنكەیەكی پۆلیس شاری زاهیدان لەناوەندی پارێزگای سیستان – بەلووچستانی ئێران.
ئاژانسی هەواڵی فارس لە زاری سەرچاوە ئاگادارەكانەوە بڵاویكردەوە، دوو لە هێرشبەرەكان بەپشتێنی بۆمبرێژكراو لەكاتی هێرشەكەدا خۆیان تەقاندووەتەوە وچەكدارەكان ویستوویانە دەست بەسەر بنكەكەدا بگرن.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردووە،كە دواتر زانیاریی زیاتر لەسەر ئەم هێرشە ڕادەگەیەنرێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.