Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:38

ئێران بەتاوانی هێرشكردنە سەر مەزارێك لەشیراز دوو كەسی لە سێدارەدا 

کوردستان TV
100%

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لە زاری میدیا فەرمییەكانەوە بڵاویكردەوە، ئێران بە ئاشكرا دوو كەسی لەسەر هێرشەكەی سەر مەزارگەیەك لە شیراز لەسێدارە داوە.
بەپێی هەواڵی میدیای ئێران، ئەو دوو كەسە لە كاتی دادگاییكردنەكەیان دانیان بەوەدا ناوە كە پەیوەندییان لەگەڵ داعش لە ئەفغانستانی دراوسێدا هەبووە و هاوكاربوون لە پلاندانان بۆ هێرشكردنە سەر مەزارگەی شەهجەرەج لە شاری شیراز.
هاوكات ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران بڵاویكردەوە، كە ئەو دوو كەسە لە باشووری شاری شیراز لەسێدارە دراون.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.