Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:29

لە سنووری ئەمریکا و مەکسیک بەھۆی بەرزی پلەی گەرماوە 103 کۆچبەر گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ژمارەی ئەو کۆچبەرە نایاسایانەی کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2023 لە سنووری نێوان ئەمریکا و مەکسیک بەھۆی بەرزی پلەی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە 103 کەس.

جەیسن ئۆونس بەرپرسی خولی پۆلیسی سنووری ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: کاریگەری بەرزی لە ڕادەبەری گەرما لە سنووری باشووری ڕۆژئاوا بەردەوامە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، تیمەکانمان پێنج ھەزار و 91 کەسیان ڕزگار کردووە کە کەوتبوونەتە ژێر کاریگەری بەرزی پلەی گەرما و 103 کۆچبەری نایاسایی دیکەش بە شێوەیەکی تراژیدی بەھۆی بەرزی پلەی گەرماوە گیانیان لەدەست داوە.

هەروەها ھۆشداری دەداتە ئەو کۆچبەرانەی کە بەشێوەیەکی نایاسایی لە مەکسیکەوە دەیانەوێ بۆ ئەمریکا دەرباز بن و دەڵێت: بەھۆی تێپەراندنی سنوور بە شێوەیەکی نایاسایی ژیانتان مەخەنە نێو مەترسییەوە.

لەلایەکی دیکەش، تیمی پاراستنی سنوور و گومرکی ئەمریکا ڕایگەیاند: تێنوویەتی ھۆکاری سەرەکی گیانلەدەستدانەکانە و تەنیا لە ھەفتەی ڕابردوودا بەھۆی بەرزی پلەی گەرماوە 13  کۆچبەری نایاسایی گیانیان لەدەست داوە و 226 کەسیش لە کۆتا ساتدا ڕزگار کراون.

لە ڕاپۆرتەکانی پێشبینی کەشوهەودا باس لەوە کراوە کە پلەکانی گەرما لە ویلایەتەکانی باشووری ڕۆژئاوای ئەمریکا لە نزیک سنووری مەکسیک لەم دواییانەدا گەیشتووەتە ئاستێکی مێژوویی.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.