وەزیرێكی ئێران ئاشكرای دەكات كە عێراق بەڵێنی داوە پارە بلۆككراوەكانی وڵاتەكەیان ئازاد بكات.
سەید ئیحسان خەندوزی، وەزیری ئابووری و كاروباری دارایی ئێران ڕایگەیاند، بەرپرسانی عێراق بەڵێنیان بە بانكی ناوەندی ئێران داوە كە پارەكەیان كە لە بانكی ناوەندی عێراقدا بلۆككراوە، ئازاد بكەن.
خەندوزی لە بەیاننامەیەكدا كە ئێرنا بڵاوی كردۆتەوە گوتی: بە پشتبەستن بە بەڵێنەكانی لایەنی عێراقی، ئەو پارانە پاش وەرگرتنی مۆڵەتی پێویست لە كەمترین ماوەدا ئازاد دەكرێن و دواتر بانكی ناوەندی ئێران حەواڵەی پێویست بۆ خەرجكردنی ئەم پارانە بۆ دەستەبەركردنی كاڵا سەرەتاییەكان دەردەكات.
حكومەتی ئێران كۆمەڵێك ڕێوشوێن و پەیوەندیی بەمەبەستی ئازادكردنی سەروەت و سامانی بلۆككراوی خۆی لە ناوخۆی عێراق گرتۆتەبەر.
عێراق پارە بلۆككراوەكانی ئێران ئازاد دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.