Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 18:19

یارییەکانی دووەم رۆژی پاڵەوانێتی تێنسی ویمبلێدۆن بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%


لە سێیەمین پاڵەوانێتی تێنسی ویمبلدۆن، یاریزانی ئیسپانی، کارلۆس ئالکاراز لە پیاوان و یاریزانی کازاخستانی، ئێلێنا ریباکینا لە ئافرەتان بۆ خولی دووەم سەرکەوتن.
دووەم رۆژی پاڵەوانێتی ویمبلدۆن بەڕێوەچوو کە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ئەنجام دەدرێت و لەپاڵ پاڵەوانێتییەکانی کراوەی ئوسترالیا، کراوەی فەڕەنسا و کراوەی ئەمریکادا یەکێکە لە چوار گرنگترین پاڵەوانێتییەکانی تێنس لە جیهاندا.
لە رووبەڕووبوونەوەی یەک کەسی پیاواندا، یاریزانی ئیسپانی و یەکەم لەسەر ئاستی جیهان، کارلۆس ئالکاراز بە ئەنجامی ٣-٠ بەسەر یاریزانی فەڕەنسی، جێرمی شاردی-دا سەرکەوت و گەیشتە خولی دووەمی پاڵەوانێتییەکە.
هەر لە پۆلێنبەندی پیاواندا، یاریزانی بەریتانی، کامێرۆن نوری بە ئەنجامی ٣-١ بەسەر یاریزانی چیکی، تۆماس ماچاکدا سەرکەوت و توانی بگاتە خولی دواتری پاڵەوانێتییەکە.
لە رووبەڕووبوونەوەی یەک کەسی ئافرەتانیشدا، یاریزانی کازاخستانی، ئێلێنا ریباکینا بە ئەنجامی 2-1 لە یاریزانی ئەمریکی، شێڵبی رۆجەرزی بردەوە و بۆ خولی دووەم سەرکەوت.
هەر لە پۆلێنبەندی ئافرەتاندا، یاریزانی بێلاڕووسی، ئارینا سابالێنکا بە ئەنجامی 2-0 بەسەر رکابەرە هەنگارییەکەی پانا ئودڤاردیدا سەرکەوت و گەیشتە خولی دواتری پاڵەوانێتییەکە.
بەهەمان شێوە کچەیاریزانی تونسی، ئونس جابر بە ئەنجامی 2-0 لە رکابەرە پۆڵەندییەکەی، ماگدالێنا فرێچی بردەوە و سەرکەوت بۆ خولی دووەم.

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.