وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بانكێكی ئه‌هلی، ئامێر و كه‌لوپه‌لی كشتوكاڵی ده‌هێنن و به قیستی درێژخایه‌ن كه 5 ساڵه به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌شی ده‌كه‌ن، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئامێره‌كان ئه‌وروپی و ئیتاڵین و پێشكه‌وتوون.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشمه بێگەرد تاڵەبانی وه‌زیری كشتوكاڵ پێشوازی کرد لە حاجی ئازاد حاجی یەحیا بەرپرسی بانکی جیهان، بە مەبەستی تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی هێنانی ئامێر و کەلوپەلە پێشکەوتووەکانی کشتوکاڵی بەقیسی درێژخایەن، لەچوارچێوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەت لەژێر ڕۆشنایی بڕیاری ژمارە (79)ی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ گرووپی کۆمپانیای هاڕوون.
ڕاشیگه‌یاند: بانکی جیهان بەڵێنی هەماهەنگی و کارئاسانیان دا بۆ ئەوەی بەبێ خستنەسەر (سو‌و)ی هیچ زیادەیەک لە نرخی ئامێرەکان، میکانیزمی هاوردەکردنی ئامێرەکان بۆ جوتیاران لەئەستۆ بگرن لە ڕووی رێکارە بانکییەکانەوە، بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ خاوەندارێتی هاڕوون گرووپ.
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند: جوتیاران و خاوەن پڕۆژەکانی کشتوکاڵی دڵنیا دەکەینەوە کە دەتوانن بەپێی ئەو پڕۆسەیەی کە دارێژراوە لە فەرمانگەکانی وەزارەت دوابەدوای تۆمارکردنی ناوەکانیان و خستنەرووی میکانیزمەکانی چۆنیەتی سوودمەندبوون، دەتوانن داوای ئەو جۆرە ئامێر و پێویستییانە بکەن کە خۆیان مەبەستیانە بۆیان دابین بکرێت، بە قیستی درێژخایەن بۆ ماوەی 5 ساڵ بە کواڵێتی پێشکەوتووی ئەوروپی و ئیتاڵی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.