لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی قەزای دوكانەوە دەستبەسەر 150 قوتوو هەنگوینی خراپبوودا گیرا كە نەشیاوبوون بۆ خواردن.
ئهمڕۆ سێشهم 4ی7ی2023" پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەکانی پۆلیس لەسەر چەند كەسێك كە هەنگوینی خراپ و ماوەبەسەرچویان پێبووەو ویستبویان ساغی بكەنەوە، مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوانی دوکان لێكۆڵینەوەو بەدواچوونەكانیان دەستپێكردو توانرا سەرجەم شوشە هەنگوینەکان کە زیاتر لە 150 قتووە، دەستیبەسەردا بگیرێت و بەبڕیاری دادوەر سەرجەم هەنگوینەكان ڕەوانەی لیژنەكانی قائیمقامیەتی دوكان كرا بەمەبەستی لەناوبردنی".
دەستبەسەر 150 قتوو هەنگوینی خراپ بوودا گیرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.