Erbil 31°C شەممە 25 تەمووز 12:08

ئێران حه‌وت هاووڵاتی كورد ده‌ستگیرده‌كات

کوردستان TV
100%


ده‌ستگیركرانی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كورد له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ راگه‌یاندرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو28ی6ی2023، لانی کەم حەوت هاووڵاتی بە ناوەکانی سامان پاشایی، شاهۆ ساڵحی، کامیاب ئەسڵی، کاوە حیجازی، ئازاد مورادیان، ئەفخەم مورادیان و کورش فاروقی کە هەموویان خەڵکی شاری سەقز بوون، لەم شارەدا دەستگیركراون و دواتر تەنیا کورش فاروقی، خوشکەزای ئازاد و ئەفخەم مورادیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە و تاکوو ئێستا چارەنووسی شەش کەسەکەی دیکەیان ناڕوونە.
بەپێی زانیاریی سەرچاوەکانی هەنگاو، سامان پاشایی، شاهۆ ساڵحی، کامیاب ئەسڵی، کاوە حیجازی و ئازاد و ئەفخەم مورادیان بۆ یەکێک لە گرتوخانه‌كانی شاری تاران گواستراونەتەوە.
 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" تاوه‌كو داڕشتنی ئەم هەواڵەش، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە و هەروەها چارەنووسی ئەو شەش کەسە پاش دەستبەسەربوونیان لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وە لە بەردەستدا نییە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.