سەرچاوەیەك لە دەستەی فریاكەوتنی رووسیا ڕایگەیاند، سوپای رووسیا لە مۆسكۆی نوێ لە نزیك مۆسكۆ ڕێگرییان لە دوو فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان كردووە و خستۆیانەتە خوارەوە .
هەروەها سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد كە سوپای رووسیا توانیویەتی سێیەم فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە ئاسمانی پارێزگای كالوگا، نزیك پایتەختی ڕوسیابخاتە خوارەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ، ئەو سێ فڕۆكە بێفڕۆكەوانە كە بەرەو مۆسكۆ دەڕۆیشتن، لە كاتی جیاوازدا دۆزراونەتەوە و ڕێگرییان لێكراوە، هەروەها دوو فڕۆكەیان لە مۆسكۆی نوێ و سێیەمیشیان لە پارێزگای كالوگا خراوەتە خوارەوە.
لەلایەكی دیكەوە وەزارەتی بەرگری رووسیا بڵاویكردەوە كە سیستەمی بەرگری ئاسمانی توانیویانە 4 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی لە ناوچەی مۆسکۆی نوێ بخەنە خوارەوە.
هەروەها وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، ئاماژەی بەوەشداوە كە هێزی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا پێنج هێرشی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئۆكڕاینایان پووچەڵ كردووەتەوە.
ئۆكڕاینا بە چوار فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشی كردە سەر مۆسكۆی نوێ
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.