Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 02:22

پلەکانی گەرما لە ئێران گەیشتە 50 پلەی سیلیزی

کوردستان TV
100%


شارەکانی زەهەک و هیرمەند سەربە پارێزگای سیستان و بەلوچستان باشووری رۆژهەڵاتی ئێران بە پلەی گەرمی 50ی سیلیزی، بوونە گەرمترین ناوچەی ئەو وڵاتە.

ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی پارێزگای سیستان و بەلوچستان، موحسین حەیدەری سەبارەت بە کەشوهەوای ناوچەکە رایگەیاند کە لە شارەکانی زەهەک و هیرمەند پلەکانی گەرما گەیشتووەتە 50 پلەی سیلیزی، بەمەش بوونە گەرمترین ناوچەکانی وڵاتەکە.

موحسین حەیدەری بە ئاماژەدان بەوەی کە پلەکانی گەرما لە شاری زاهیدان، سەنتەری پارێزگای سیستان و بەلوچستان 42 پلە بووە رایگەیاندووە کە لەمڕۆ دووشەممەوە لەگەڵ هەڵکردنی با، پلەکانی گەرماش دادەبەزن.

حەیدەری تیشکی خستەسەر ئەوەی کە لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با، خۆڵ بارین لە پارێزگاکە روودەدات و هۆشداری دا بە خەڵکی پارێزگاکە ئەگەر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە و لە کاتی کەمبوونەوەی مەودای بینین شۆفێری نەکەن.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.