تێنسزانی ئوسترالی نیک کیرگیۆس کشانەوەی خۆی لە پاڵەوانێتی تێنسی ویمبڵدۆن ڕاگەیاند.
ئه‌و تینسزانه ئوسترالیه پارساڵ گه‌یشته یاری كۆتایی، دواجار له‌سه‌ر ده‌ستی نۆڤاك جۆكۆڤیچی سربی دووچاری دۆراندن هات.
سه‌باره‌ت به‌وه‌رزی ئه‌مساڵ كه ركابه‌ریه‌كانی ئه‌مرۆ ده‌ستی پێكرد، نی‌ك كیرگیۆس له‌پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی سوشیال میدیا بڵاویكرده‌وه، بەداخەوە دەڵێم ئەمساڵ دەبێت لە پاڵه‌وانیه‌تی ویمبڵدۆن بکشێمەوە، چونكه لە کاتی ئامادەکارییەکانم بۆ گەڕانەوەم، لە پاڵەوانێتی مایۆرکا تووشی ئازاری مەچەک بووم، له‌پێناو دڵنیابوون له‌و ئازاره تیشكی ئێسكم گرت، ئه‌وه‌بوو ئه‌نجامی پشكنینه‌كه ده‌ریخست كه ئاوسان لە یەکێک لە بەستەرەکانی مەچەکمدا هەیە، بۆیه ئه‌و پێكانه رێگره له‌به‌رده‌م به‌شداربوونم.
كیرگیۆس وتیشی هەموو شتێکم کرد بۆ ئەوەی بتوانم بەشداری بکەم، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌نائومێدیه‌وه ده‌لێم پێش ده‌ستپێكردنی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه پێكانه‌كه‌م چاك نابێته‌وه، به‌ڵكو پێویستی به‌كاتی زیاتره، ئه‌و تێنسزانه له‌ده‌ستپێكی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه بریاربوو رووبه‌رووی هاوتا بهلژیكیهكهی دەیڤید گۆفین ببێته‌وه، به‌ڵام پێكان رێگه‌ی پێ نه‌دا.
تێنسزانی ئوسترالی به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی ركابه‌ریه‌كانی ویمبڵدۆن كشانه‌وه‌ی خۆی لهپاڵهوانیهتیهكه راگه‌یاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.