بۆئەوەی ئەندامانی لەش بە بەردەوامی و بەچالاكی كاربكەن ، پێویستە ڕۆژانە بڕێك ئاوی باش بخورێتەوە، نەخواردنەوەی ئاو وەك پێویست لە ماوەی 24 كاتژمێردا ئەگەری هەیە وشكبوونەوە روبدات.
بەشێوەیەكی گشتی پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەكەن جەستەی كەسێكی ئاسایی بۆ هەر یەك كگم پێویستی بە 35 ملیگرام ئاو هەیە.
مرۆڤ ڕۆژانە لەڕێی میزكردنەوە بڕی 3 كوپ ئاو لەناو دەبات ، 2 كوپی تر لەڕێی ئارەق كردنەوە و هەناسەدانەوە لەناو دەبات، هەربۆیە مرۆڤێكی ئاسایی ڕۆژانە پێویستە 8 كوپ ئاو بخواتەوە بۆئەوەی بتوانێ شوێنی ئەو ئاوەی پێ بگرێتەوە كەلەدەستی چوە .
سەربای ئەمانە خواردنەوەی ڕۆژانەی ئاو بەپێی چالاكی ڕۆژانەو باری تەندروستی كەسەكە دەگۆڕێت ، بۆ نمونە ئەوانەی وەرزش ئەنجام دەدەن دەبێت بڕێكی زیاتر ئاو بخۆنەوە ، ئەوانەی توشی سكچوون و ڕشانەوە دەبن پێویستە بڕێكی زیاتر ئاو و شلەمەنی و شەربەت بخۆنەوە.
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ئاو بۆ دابەزاندنی كێش زۆر گرنگە ، چونكە حەزی خواردن كەم دەكاتەوە ، ئەو ئافرهتانهی دوگیانن یان منداڵی شیرە خۆرەیان هەیە پێویستە برێكی زیاتر ئاو بخۆنەوە .
ژێدهر - ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.