له مانگی شه‌شی ئه‌مساڵدا 52 به‌ندكراو له گرتوخانه‌كانی ئێران له سێداره‌دراون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: له مانگی رابردوودا 52 به‌ندكراو له گرتوخانه‌كانی ئێران له سێداره‌دراون، مانگی پێشووتریش 142 به‌ندكراو له سێداره‌دراون و ئاماری له سێداره‌دانی مانگی شه‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی پێنج، 90 حاڵەت واتە 63٪ کەمی کردووە.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی مانگی شه‌شی ساڵی 2023دا لانی کەم 51 بەندکراو لە گرتوخانه‌كانی ئێران لەسێدارە دراون، هەروەها بەندکراوێک لە بەندەری دەیلەم و لە شوێنێکی گشتیدا لە سێدارە دراوە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی راشیگه‌یاندووه" لە کۆی گشتیی ئەو بەندکراوانەی کە لەسێدارە دراون، 14 کەسیان واتە 27٪ی کۆی گشتی لەسێدارەدراوان بەندکراوی بەلووچ بوون، هەروەها لانی کەم ٥ کەسیان واتە 10٪ لەسێدارەدراوان بەندکراوی کورد بوون کە کەسێکیان بە ناوی هێمن مستەفایی بەندکراوێکی سیاسی بووە و لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە سێدارە دراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتەی هه‌نگاو زۆرترین ئاماری لەسێدارەدراوان بەگوێرەی شوێنی جێبەجێکردنی سزاکەیان بەم شێوەیە؛
بەندیخانەی ناوەندیی کرمان: 7 کەس.
بەندیخانەی ڕەجایی‌شاری کەرەج: 5کەس.
بەندیخانەی عادڵاوای شیراز: 5 کەس.
بەندیخانەی ناوەندیی زاهیدان: 4 کەس.
بەندیخانەی کەهنوج: 3 کەس.
جیابوونەوەی سزاکان بەگوێرەی تۆمەتەکان بەم شێوەیە؛
بەندکراوانی سیاسی: 1 کەس.
بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست: 17 کەس.
بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان: 33 کەس.
بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی: 1 کەس.
له مانگی رابردوودا 52 به‌ندكراو له گرتوخانه‌كانی ئێران له سێداره‌دراون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.