پزیشێكێكی پسپۆری زانستی خۆراك، باس له گرنگترین سووده ته‌ندروستییه‌كان ترۆزی ده‌كات،ترۆزی یه‌کێکه له به‌رهه‌مه ڕووه‌کیه‌کانی وه‌رزی به‌هار که تام و چێژێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
ده‌قی بابه‌ته ته‌ندروستییه‌كه‌ی پزیشك له‌سه‌ر گرنگترین سوودە تەندروستییەکانی ترۆزی:
دکتۆر _ کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک
ــ ترۆزی یه‌کێکه له به‌رهه‌مه ڕووه‌کیه‌کانی وه‌رزی به‌هار که تام و چێژێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه لای میڵه‌تی کورد ، له هه‌مان کات به جۆرێک له خۆراکه به سووده‌کان داده‌نرێت بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ.
- ترۆزی به یه‌کێک له جۆره‌کانی خه‌یار داده‌نرێت و له زانستی ڕووه‌کناسی به ناو خه‌یاری ئه‌رمینی ناو ده‌برێت و عه‌ره‌به‌کانی عێراق پێی ده‌ڵێن خه‌یاری ئاوی و به ئینگلیزی پێی ده‌وترێت (cucumis melo flexuosus).
---به‌ها خۆراکیه‌کانی : بڕێکی زۆر که‌م وزه‌ی تێدایه ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی دژه‌ئۆکسانه‌کان و ڤیتامینه‌کانی وه‌ک : ( K , C , A , E ) له‌گه‌ڵ کانزه‌کان وه‌ک پۆتاسێوم ، پۆتاسێوم ، مه‌گنسێوم ، مه‌نگه‌نیز ، کالسێوم، له‌گه‌ڵ بڕێکی زۆرله ڕیشاڵ و ئاو و ڕێژه‌یه‌کی که‌م کاربۆهیدرات و پڕۆتین و ئاسن.
- گرنگترین سووده‌کانی ترۆزی ئه‌مانه‌ن :
1 ـــ پاراستنی کێشی له‌ش و ڕێگه گرتن له قه‌ڵه‌وه‌یی و یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ئه‌دات له کاتی ڕێجیم دا.
2 ـــ یارمه‌تی دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ له خوێن دا و دابه‌زینی فشاری خوێن.
3 ـــ یارمه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره له خوێن دا و ڕێگه‌گرتن له تووش بوون به نه‌خۆشی شه‌کره.
4 ـــ خۆپاراستن له جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان.
5 ـــ پاریزگاری له ته‌ندروستی دڵ و مێشک و به‌هێزکردنیان.
6 ـــ ڕێگری کردن له وشک بوونه‌وه‌ی له‌ش و توونیه‌تی له‌گه‌ڵ یارمه‌تی دانی پاک بوونه‌وه‌ی جگه‌ر و له‌ش له مادده ژه‌هراویه‌کان.
7 ـــ خۆپاراستن له نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و چه‌ندین جۆری.
8 ـــ نه‌هێشتنی قه‌بزی و هه‌ندێ میکرۆبی ناو کۆئه‌ندامی میز و میزه‌ڕۆ.
9 ــ ڕێگری کردن له نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر و به‌هێزکردنی یاده‌وه‌ری.
10 ـــ به‌هێزکردنی مووه‌کانی قژ و پاراستن له سپی بوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ.
11 ــ پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکه و سیسی ده‌م و چاو.
- زیانه‌کانی زۆر خواردنی ترۆزی :
1ـــ زیاترکردنی کاریگه‌ری لاوه‌کی هه‌ندێ ده‌رمانی زه‌غه‌ت و دڵه‌کزێ و ده‌رمانی دژه‌مه‌ینی خوێن.
2 ـــ هه‌ست کردن به ته‌مه‌ڵی و بێهێزی.
3 ـــ سک چوون و ئاوسانی سک.
ژێده‌ر - ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی
ترۆزی وه‌ك چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.