بەپێی تاقیكردنەوەیەكی نوێ كەبەم دواییە لەلایەن تیمێكی ئەمریكی و ئۆكرانیەوە ئەنجام دراوە ، دەركەوتووە تیشكە دەرچووەكان لەئامێری مۆبایل دەبێتە هۆی تێكچوونی هاوسەنگی لەشی مرۆڤەكان و زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مۆخ .
بەپێی بۆچوونی زانایان تیشكە دەرچووەكان لەئامێری مۆبایلەوە كاریگەری لەسەر پرۆسەی ئۆكساندن لەناو خانەكانی لەش هەیەو ئەو كاریگەرییە نێگەتیڤە ، گۆڕانكارییەكان دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەو جۆرەكانی دیكەی نەخۆشی .
پسپۆڕان تەئكید دەكەنەوە پەیوەندی تەلەفونی بۆ ماوەی 20 خولەك لەڕۆژێكدا و بەردەوامبوونی ئەو كارە بۆ ماوەی 5 ساڵ ، ئەوا دەبێتە هۆی زیادكردنی مەترسیەكان بۆ سەرهەڵدانی وەرەمی شێرپەنجەیی لەناو مۆخدا .
ژێدهر- ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.