Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 05:09

چۆنیەتی سەرهەڵدانی دوومەڵ لە پێست

کوردستان TV
100%


دوومەڵ بریتیە لەدروست بونی هەوکردن و کۆبونەوەی پاشماوەی هەوکردنەکە، کە بەزۆری لە پێستدا روودەدات و شوێنەکەی لەسەر ڕووی پێست پەمەیی دەردەکەوێت و دەکرێت لە شوێنێکی ڕوی پێست لە جەستە دەربکەوێت.

چۆنیەتی سەرهەڵدانی دوومەڵ لەپێست؟

کاتێک چەوریە ڕژێنەکانی پێست یان ئارەقە ڕژێنەکانی پێست ڕێرەو یان جۆگەلەی دەردانیان دەگیرێت دەبێتە هۆی فشارێک بۆ سەر پێست و فراوان بونی کونیلە وردەکانی پێست و کاتێ زۆر فراوان دەبن دەبێتە دەرگایەک بۆ دزە کردنی کەڕوو وە بەکتریاکانی ڕوی پێست بۆ ناو پێست و پاشان گەشەکردنیان، ئەمەش دەبێتە هۆی وەڵامدانەوەی کۆ ئەندامی بەرگری و دروست بونی هەوکردن لەو ناوچەیەدا بۆ لەناو بردنی بەکتریاکان، ئەمەش دەبێتە هۆی کۆبونەوەی رێژەیەکی زۆر لە کێم کە بریتیە لە پاشماوەی بەکتریا یان کەڕوو و خرۆکە سپیەکانی خوێن.

هۆکارەکان:

1-مانەوە لە ژینگەیەکی پیس و ناتەندروست یان مانەوە لەگەڵ کەسێک کە جۆرێک لە نەخۆشیەکانی هەوکردنی پێستی هەبێت.
2-کەمتەرخەمی و گرنگی نەدان بە پاک و خاوێنی خود و چواردەور.
3-بەکارهێنانی چارەسەرە سترۆیدیەکان بەشێوەیەکی درێژ خایەن.
4-بەکارهێنانی چارەسەری کیمیایی.
5-نەخۆشی شەکرە.
6-مەی خواردنەوە یان خراپ بەکارهێنانی دەرزی IV وەک کانولە.
7-کێشە لە مولولە دەرەکیەکانی خوێن (مولولەکانی نزیک ڕوی پێست).
8-نەخۆشی خانەی داسولکەیی (نەخۆشیەکی خوێنە کە خرۆکەسورەکان شێوەی مانگی یەک شەوە وەر دەگرن و هیمۆگڵۆبین دەشێوێت و دەبێتە هۆی کەمی ئەکسجین).
9-نە خۆشی ئایدز.
10-نەخۆشی کرۆن (نەخۆشیەکی سۆیی ڕیخۆڵەیە) یان برین لەڕیخۆڵە.
11-سوتان یان کێشەی دەرونی. 
12-پەیدابونی خانەی شێرپەنجەیی لە پێست یان لەخوێندا.

چارەسەر:

- چارەسەر بەگەرمی: ئەگەر قەبارەی دومەڵەکە لە یە سم یان لە نیو ئینج بچوکتر بێت..ئەوا ڕۆژانە ٤ جار هەرجارێک بۆماوەی 30 خولەک بە گەرمیەکی (نەسوتێنەر) وەک بەکارهێنانی چارەسەری سروشتی نمونە ( هاراوەی زەنجەفیل+ ئاوی شلەتێن) بەکاربهێنە بۆ گەرم دانانی دومەڵەکە یارمەتی دەرێکی باشە.
- چارەسەر بە دەرمان: وەک بەکارهێنانی ئەنتی بایۆتیکی وەک (dalbavancin یان دەرزی(.oritavancin (Rx) یان tedizolid (Rx).
- ئەگەر ئەمانە سەرکەوتو نەبون لە چارە سەرکردن ئەوا دوا چارەسەر پەنابردنە بۆ نەشتەرگەری.

ژێده‌ر - ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.