زۆر كات مرۆڤ هەست بەئازار دەكات لەناوچە جیاوازەكانی جەستەدا و پەنادەباتە بەر بەكارهێنانی ئازارشكێن ، بەڵام هەندێك خۆراك هەیە كە یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی ئازار بەشێوەیەكی سروشتی ئەوانیش:
زەنجەبیل: ئەم مادەیە وەك كەمكەرەوەی ئازار و دژە گێژبوون ناسراوە و یارمەتی گەدە دەدات و هەروەها یارمەتیدەرە بۆ رزگاربوون لە ئازاری جومگەكان.
ناوكە كولەكە: دەوڵەمەندە بە ماددەی مەگنیسیۆم و یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی ئازاری ئێسك و سەرئێشە و شەقیقە .
ماسی سەلەمون: دەوڵەمەندە بەمادەی ئۆمیگا 3 كەئەو ماددەیە بەدژە هەوكردن ناسراوە و یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی ئازار و هەوكردنی جومگە.
زەردەچەوە: دەوڵەمەندە بەپرۆتین و ریشاڵی خۆراكی و نیاسین و ڤیتامین و كانزاكان و بەسوودە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئازاری جومگەكان و پتەوكردنی بەرگری لەش.
زەیتی زەیتون: مادەیەكی گرنگی تێدایە بەناوی oleocanthal و یارمەتیدەرە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوكردن و پاراستنی كركڕاگە و جومگەكان و كەمكردنەوەی ئازار.
بەهارات: مادەیەكی سروشتی تێدایە بەناوی Capsaicin كەوەك ئازارشكێنی سروشتی ناسراوە و یارمەتیدەرە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوكردن و ئازار.
نەعنا: هەمیشە بۆ چارەسەركردنی ئازاری ناوسك و غازات و هەڵاوسانی ورگ بەكارهێنراوە و بەكارهێنانی كاریگەرە وەك ئازار شكێن.
ژێدهر - تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.