بوومەلەرزەیەک بەگوڕی پێنج پلە لە شاری دەهلۆران سەربە پارێزگای ئیلامی رۆژئاوای ئێران، روویدا.
بەپێی زانیاری پەیمانگای بوومەلەرزەزانی زانکۆی تاران، بهرهبهیانی ئهمڕۆ پێنجشهم29ی6ی2023، بە کاتی ناوخۆی ئێران، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پلە قەزای موسیان دەهلۆرانی هەژاندووە.
بوومەلەرزەکە کە لە قووڵایی 14 کیلۆمەتر روویداوە، لە هەندێک ناوچەی ئیلام هەستی پێکراوە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەری ئێران IRNA، جێگری قائیمقامی دەهلۆران، نیعمەتوڵڵا خاتەمی، باسی لەوە کردووە کە پاش روودانی بوومەلەرزەکە هیچ زانیارییەکیان لەبارەی زیانی گیانیی یان ماددی پێنەگەیشتووە و بەردەوامیشن لەسەر کارەکانیان.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پلە ئێرانی هەژاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.