Erbil 15°C چوارشەممە 22 ئایار 04:18

هۆشداری لەبارەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون دەدرێت

کوردستان TV
100%

هەردوو وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان و وەزیری تەندروستی عێراق لەبارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون هۆشداری دەدەن و داوا لە هاووڵاتییان دەکەن لە جەژنی قورباندا پڕۆسەی سەربڕینی ئاژەڵان لە ماڵەکانیان ئەنجام نەدەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28ـی 06ـی 2023 کە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە، د. سامان بەرزنجی سەبارەت بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون ڕایگەیاند: لە هەرێمی کوردستان، لەکۆی 25 حاڵەتی گومانلێکراوی تای خوێنبەربوون، 12 حاڵەتی پشتڕاستکراوەمان هەیە.

د. سامان بەرزنجی هۆشداریشی دا و گوتی: ترسمان هەیە نەخۆشییەکە تەشەنە بکات و حاڵەتەکانی تووشبوون زیاتر بن، چونکە لە پارێزگاکانی عێراق ژمارەکە یەکجار زۆرە، زیاتر لە 700 حاڵەتی گومان لێکراو هەیە و زیاتر لە 261 حاڵەتی پشتڕاست کراوە هەیە، 61 حاڵەتی مردنیش بەهۆی تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە".

وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە ئەم نەخۆشییە ڕێژەی پەککەوتن و مردنی زۆرە، ترسمان هەیە تەشەنە بکات و زیاتر بڵاوببێتەوە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەنراوێک ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق ڕایگەیاند: کە ئێستا کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە عێراق لە رابردوو باشترە.

وەزیری تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەنراوەکە داوای لە ھاووڵاتییان کرد بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە ماڵەوە ئاژەڵەکان سەرنەبڕن، بەڵکو لە کوشتارگەکان پڕۆسەکە ئەنجام بدەن.

کوردستان تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.