Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 07:44

ھاووڵاتییان ئامادەكاری بۆ جەژنی قوربان دەكەن

کوردستان TV
100%

ساڵانە و لە رۆژانی پێش ھاتنی جەژنەكاندا، بازاڕی شارەكانی ھەرێمی كوردستان بەتایبەت شارە گەورەكان زیاتر دەبوژێنەوە و ژمارەیەكی زۆری ھاووڵاتییان بۆ كڕینی پێداویستییەكانی جەژن روو لە بازاڕەكان دەكەن و تا درەنگانی شەو بازاڕ و دوكانەكان بە رووی ھاووڵاتییاندا كراوەن.
لە رۆژانی پێش جەژندا فرۆشیارانی شیرینی و چەرەزات بازاڕیان گەرمترە بەراورد بە زۆر فرۆشیاری دیكە و نرخەكانیان گران نەكردووە و ھەر وەك ساڵانی رابردوو دەیفرۆش.
لەمبارەیەوە عومەر عەبدوڵڵا، خاوەن دوكانی چەرەزات و چكلێت و شرینی لە بازاڕی سلێمانی، گوتی: لەئێستادا بازاڕمان زۆر باشە و خەڵكێكی زۆر بۆ كڕینی پێدوایستییەكانی جەژنی قوربان بەتایبەتی كڕینی چەرەزات، چوكلێت و شرێنی روو لە بازاڕ دەكەن".
باسی لەوەیش كرد كە نرخی چەرەزات، چوكلێت و شرینی وەك ساڵانی ھیچ گۆڕانكاریی بەسەردا نەھاتووە و رایگەیاند :نرخی چەرەزات، چوكلێت و شرینیمان گڕان نەكردووە و ھەر بە نرخی ساڵانی رابردوو دەیانفرۆشین.
گوتیشی: تا ئێستا نرخی دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكاندا، جێگیرنەكراوە كە ئەوەیش كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك و كەلوپەكاندا لە بازاڕەكاندا دروست كردووە.
رۆژی 28ی ئەم مانگە وەك یەكەم جەژنی قوربانی دیاری كراوە و ھاوكات حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بەم بۆنەیەوە ماوەی شەش رۆژ پشووی لەسەرجەم دامودەزگاكانی راگەیاندووە.

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.