د.تارا علی بابان،پزیشکی پسپۆری گەشە و خۆراکی منداڵان باس له خۆراکی تهندروست بۆ منداڵان لە ڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆزدا دهكات.
د.تارا علی بابان،پزیشکی پسپۆری گەشە و خۆراکی منداڵان رایدهگهێنێت: لهجهژندا گرنگە منداڵ لە هەموو کاتێکدا خواردنی تەندروست بێت و شیرینی و شەربەت و خواردنە ناتەندروستەکان بەڕێژەیەکی زۆر کەم بخوات.
راشیگهیاندووه: بەڵام وەک دەزانین لەڕۆژانی جەژن دا ڕێژەیەکی زۆر شیرینی و شەربەت بەکاردەهێنرێت، لەبەر ئەوە ناتوانین بڵێین با منداڵ بەهیچ شێوەیەک شیرینی نەخوات، بەڵام گرنگە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکرێت:
1. منداڵەکە دەبێت نانی بەیانی بخوات، ئەگەر ئەوەش نەخوات کە بۆ جەژن ئامادەکراوە، هەوڵ بدە کوپێک شیر یان هێلکە یان لەفەیەکی پەنیری بدەیتێ، چونکە گونجاو نیە نانی بەیانی نەخورێت و یەکەم خۆراکی منداڵەکە شەربەت و شیرینی بێت.
2. هەوڵ بە كاتژمێر و نیوێک پێش ژەمی نیوەڕۆ و ئێوارە نەیەڵیت منداڵەکە شیرینی و شەربەت بخوات ، چونکە گەدەی منداڵ بچوکە و زوو تێر دەبێت ئەمە وای لێدەکات نانی ژەمەکەی بفەوتێت.
3. بەهیچ شێوەی ڕێگە مەدە خواردنەوە گازیەکان و جبس بخوات، چونکە هۆکاری سەرەکی بەدخۆراکین لەمنداڵاندا.
ژێدهر- ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی
پزیشكێك باس له باشترین خۆراك بۆ منداڵان لە ڕۆژانی جەژندا دهكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.