وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێكار و ڕێنماییه‌كانی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵی له جه‌ژنی قوربان بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵی له ماڵان و شه‌قامه گشتییه‌كان قه‌ده‌غه‌یه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای تای خوێنبه‌ربوون له به‌شێك له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ 12 خاڵی وه‌ك ڕێكار و ڕێنماییه‌كانی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵی له رۆژانی جه‌ژنی قوربان ڕاگه‌یاند جه‌ختی كرده‌وه كه ده‌بێت ته‌نیا له سه‌ربڕخانه فه‌رمییه‌كان ئاژه‌ڵ سه‌رببڕێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سه‌ربڕخانه فه‌رمییه‌كان له رۆژانی جه‌ژندا كراوه ده‌بن و هه‌موو ئاژه‌ڵێكیش پێش سه‌ربڕین له‌لایه‌ن پزیشك و كارمه‌ندی ڤێتێرنه‌ری ده‌پشكنرێن.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ڕێكار و ڕێنماییه‌كانی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵه له رۆژانی جه‌ژندا:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.