Erbil 28°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:31

دوو تۆمەتبار بە بڕێك پارەی ساختە دەستگیركران

کوردستان TV
100%

لە ڕێكەوتی 22-6-2023 نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران ئاگادار كرانەوە كەوا دوو كەس پارە و دۆلاری ساختە لەناو بازاڕی سۆران ساغ دەكەنەوە .
پاشان دەست بەجێ مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران دەگەنە شوێنەكەو توانیان هەردوو كەسەكە كە دانیشتوی  وڵاتی توركیا-ن دەستگیربكەن.
 پاشان دەستگیرا بەسەر بڕی ( 10350$) دە هەزار و سێ سەد و پەنجا دۆلاری ئەمریكی ساختە لە جۆری (50$) پەنجا دۆلاری .
لە ئێستادا لەسەر بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی سۆران، هەردوو تۆمەتبارەكە بە پێی ماددە (281) لە یاسای سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە ڵەگەڵیان بەردەوامە.
 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.