Erbil 28°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:18

ئەم میوە بە تامە تاقی بكەرەوە.. بزانە چ سوودێكی هەیە؟!

کوردستان TV
100%

زۆرێك لە مرۆڤەكان لە گەشتی ژیاندا ئارەزووی گەڕان بەدوای هەموو ئەو شتانەدا دەكەن كە جوانی ڕوخساریان دەپارێزێت، جا بە پەیڕەوكردنی ڕێجیمێكی تەندروست بێت یان خواردنی ڤیتامینەكان و لەم ڕووەوە پسپۆڕێكی خۆراكی ڕووسی جۆرێك میوەی ئاشكرا كرد كە سوودێكی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە .
د.یلێنا تیخۆمیرۆڤا پسپۆڕێكی خۆراكی ڕووسی رایگەیاند، جگە لەوەی شلك كالۆری كەمی هەیە، هەروەها ڕێژەیەكی بەرزی ڕیشاڵی خۆراكی تێدایە، بەو پێیەی 100 گرام لێی 2 گرام ڕیشاڵی خۆراكی تێدایە، واتە خواردنی شلك یارمەتیدەرە بۆ باشتركردنی جووڵەی ڕیخۆڵە.
جگە لەوەش 100 گرام شللك نیوەی ئەو بڕە ڤیتامین سییەی تێدایە كە ڕۆژانە جەستە پێویستی پێ هەیە، واتە خواردنی 200 گرام لەو میوەیە بەسە بۆ دابینكردنی پێویستی ڕۆژانەی لەش بۆ ئەم ڤیتامینە.
تیخۆمیرۆڤا دەشڵێت، بەپێی ئەوەی لە ڕۆژنامەی "ئیزڤێستیا"دا هاتووە: شلك دەوڵەمەندە بە سیلیكۆن، كە بەرپرسە لە جوانی و بارودۆخی قژ و نینۆك و ددان، هەروەها لە دروستكردنی كۆلاجین.
بە گوتەی ئەو، شلك كالۆری كەمی تێدایە، بەو پێیەی 100 گرام لێی 45-47 كالۆری تێدایە، واتە زۆر بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت لە كێشی زیادە ڕزگاریان بێت، هەروەها ڕێژەیەكی كەمی كاربۆهیدراتی تێدایە.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.