بەهۆی قەیرانی نێوان حكوومەتی رووسیا و كۆمپانیای ئەمنی ڤاگنەر، گرتنەبەری رێوشوێنە ئەمنییەكان لە شاری رۆستۆڤ زیاتر بوو.
یەڤگێنی پریگۆجین، دامەزرێنەری كۆمپانای ڤاگنەر، دژی وەزیری بەرگری رووسیا، سێرگی شۆیگو وەستایەوە بانگەشەی ئەوەی كردبوو كە گرووپە چەكدارەكەی لە ئۆكرایناوە سنووریان بەزاندووە و چوونەتە ناو خاكی رووسیاوە.
هاوكات وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند: ئەوەی پریگۆجین و لاینگرەكانی كردوویانە یاخیبوونێكی چەكدارییە وپریگۆجین شەڕكەرەكانی ڤاگنەر بۆ ناو سەركێشیی تاوانكاری خۆی پەلكێش دەكات.
لەلایەكی دیكەوە دیمیتری پیسكۆڤ، گوتەبێژی كۆشكی كرملین رایگەیاند: پاش كەمێكی دیكە ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی رووسیا روونكردنەوەیەك لەسەر ئەم بابەتە دەدات.
دوێنێ هەینی یێڤگینی پریگۆیژن ،دامەزرێنەری كۆمپانیای واگنەری رووسی، لە كەناڵی تەلەگرام ڤیدیۆكی بڵاوكردەوە و لێدوانی سەبارەت بە جەنگی ئۆكراینا پێشكەش كرد.
یێڤگینی پریگۆیژن بانگەشەی ئەوەی كرد كە سوپای رووسیا لە زاپۆرۆژیا و خێرسۆن كشاونەتەوە و سوپای ئۆكرانیا لە ناوچەكەدا سوپای رووسیا تێكشكاندووە.
گوتیشی: بەھۆی ئەوەی ئیدارە نییە، سەركەوتنی سەربازیش بوونی نییە. بە درێژای رۆژ گوێبیستی 'لەناوبردنی 60 تانكی لیۆپارد و سێ ھەزار سەربازی دوژمن' دەبین. ئەمانە ھەموو قسەی بێ مانان.
دامەزرێنەری كۆمپانیای واگنەری رووسی باسی لەوەش كرد كە بە پێچەوانەی لێدوانی بەرپرسانی رووسیا، سوپای ئۆكراینا بۆردومانی دۆنباسی نەكردووە، تەنھا تەقەی لە سەنگەرەكان كردووە. گوتیشی: ئۆكراینا، لەگەڵ ناتۆ نیازی ھێرشكردنە سەر رووسیایان نەبووە، وەزارەتی بەرگری رووسیا بە گوتنی 'ئۆكراینا ھێرش دەكات'، سەرۆكی وڵات و گەلەكەیان ھەڵخەڵەتاند.
پریگۆیژن رەخنەی لە وەزیری بەرگری رووسیا گرت و رایگەیاند كە جەنگی ئۆكراینا بۆ وەزیری بەرگری رووسیا، سێرگی شۆیگۆ و 'ئەو ئۆڵیگارانەی كە بە شێوەیەكی كرداریی وڵات بەڕێوەدەبەن' پێویست بووە و گوتیشی: جەنگەكە تەنھا بۆ بەدەستھێنانی سەركەوتن و پلە بەرزكردنەوەی 'مشتێك بونەوەر' پێویست بوو.
هەر ئەمڕۆش یێڤگینی پریگۆیژن ،دامەزرێنەری كۆمپانیای واگنەری رووسی پشتڕاستی كردەوە، كە چووەنەتە ناو بارەگای گشتی فەرماندەیی سوپای ڕووسیا لە ناوچەی باشوور، كە دەكەوێتە شاری ڕۆستۆڤ ئۆن دۆن، كە ناوەندێكی سەرەكییە بۆ هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا و شوێنە سەربازییەكانیان كۆنترۆڵ كردووە ، لەنێویاندا فڕۆكەخانەیەك،هەروەها هەڕەشەی چوونە مۆسكۆی كرد لە ئەگەری نەبوونی سەركردە باڵاكانی سەربازی بۆ چاوپێكەوتن لەگەڵیدا.
دوای ئەوەی بانگەشەی ئەوە كرا گرووپی چەكداریی ڤاگنەر كە یەڤگێنی پریگۆجین دامەزرێنەرێتی و دژی وەزیری بەرگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو وەستاوەتەوە، لە ئۆكرایناوە سنووری بەزاندووە و چووەتە خاكی رووسیاوە، ئادەم هۆدج ،گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی، راگەیەندراوێكی سەبارەت بە بابەتەكە بڵاوكردەوە و رایگەیاند: چاودێری پێشهاتەكان دەكەین و زانیاریی دراوە بە سەرۆكی ئەمریكا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.