لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە دابینکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ شار و شارۆچکەکان، بڕیاردرا بە گوژمەی نزیکەی 3 ملیار دینار ئامێری پزیشکی بۆ دوو نەخۆشخانەی هەڵەبجە دابین بکرێت.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی داوە لەسەر تەرخانکردنی بڕی 2 ملیار و 700 ملیۆن دینار بۆ دابینکردنی ئامێری MRI بۆ سەنتەری تیشکی شەهید محەمەد حەمەئەمین و ئامێری CT Scan بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە.
ئەم گوژمەیە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە بۆ هەردوو نەخۆشخانەکە خەرج دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.