Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:26

پزیشكێك چوار هۆكار بۆ كەمكردنەوەی مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ ئاشكرا دەكات

کوردستان TV
100%

پڕۆفیسۆر ئولف لاندمێسەر ،پزیشكی پسپۆڕی دڵ چۆنییەتی دووركەوتنەوە لە جەڵتەی دڵ ئاشكرا دەكات.
لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ گۆڤاری فۆكۆسی ئەڵمانی، ئەو پرۆفیسۆرە ئاماژە بەوە دەكات كە بۆ كەمكردنەوەی مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ پێویستە گرنگییەكی تایبەت بە چوار هۆكار بدرێت:
یەكەم فاكتەر پەستانی خوێنە، بەرزبوونەوەی ئاستی پەستانی خوێن لە باوترین هۆكارەكانی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵە، تا زووتر چارەسەر دەست پێبكات، ئاسانتر ڕێگری لە زیانگەیاندن بە دڵ و بۆرییەكانی خوێن دەكات.
هۆكاری دووەم - ئاستی چەوری پڕۆتینەكانی چڕی نزم (LDL)، كە گواستنەوەی سەرەكی كۆلیسترۆڵە لە جەستەدا، چونكە بەها بەرزەكانی (LDL) دەتوانێت ببێتە هۆی دروستبوونی گەردی كۆلیسترۆڵ لە خوێنبەرەكاندا.
فاكتەری سێیەم - مێژووی خێزان، پێویستە مێژووی خێزان بزانرێت بۆ ئەوەی مەترسی بۆ ماوەیی ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكان هەڵسەنگێندرێت، ئەگەر كەسێك لە تەمەنێكی بچووكدا تووشی جەڵتەی دڵ بوو، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكان زیاد دەكات.
فاكتەری چوارەم - نەخۆشی شەكرە، بەرزبوونەوەی ئاستی شەكر لە خوێندا و گۆڕانكارییەكانی میتابۆلیكی پەیوەست بەم نەخۆشییە دەبێتە هۆی تێكچوونی درێژخایەن بۆ خوێنبەرەكان.
ئەو دەڵێت: ئێستا دەتوانین مامەڵە لەگەڵ هەموو ئەم هۆكارانەدا بكەین و تا زووتر ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوە بگرینەبەر باشترە.
بە وتەی ناوبراو، ئەو كەسانەی بەدەست نەخۆشییە درێژخایەنەكانی هەوكردنەوە دەناڵێنن، دەكرێ تووشی جەڵتەی دڵ ببن، بۆیە پێویستە بە تایبەتی گرنگی بەو نیشانانەی سەرەوە بدەن.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.