وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه له هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بۆ پشكنینی ده‌رمانخانه و نۆرینگه‌كان به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی ده‌رمانی نایاسایی به‌رده‌وامن، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م له هه‌ڵمه‌تێكدا له شاری هه‌ولێر سه‌رۆكی داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستانیش له‌گه‌ڵیان به‌شدار بووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاوی كرده‌وه: لەژێر سەرپەرشتی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێم، ئه‌مڕۆ سێشه‌م لێژنەی باڵای چاودێریکردنی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی بەهەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر هەڵمەتێکیان ئەنجام دا بۆ ژمارەیەک لە نۆرینگەی یاریدەدەری پزیشکی (معاون الطبی) لە شاری هەولێر بە مەبەستی چاودێریکردن و ڕێگری‌کردن لە مامەڵەکردن بە دەرمان لەلایەن نۆرینگەکانەوە.
بڵاویشی كرده‌وه: لە ئەنجامی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا بە هۆکاری سەرپێچیکردن و دەرچوون لە کاری پیشەییانەی خۆیان، لە بەشێک لە نۆرینگەکان دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە دەرماندا گیرا بە جۆرێک دوور لە چاودێری پزیشکی دەرمانساز و بێ ڕاچێتەی پزیشکی پسپۆڕ بۆ هاوولاتییان بەکار دەهێنرا کە دەرئەنجامی خراپ لەسەر تەندروستی نەخۆش دروست دەکا، ئەمەش پێچەوانەی ڕێنماییەکانە و بە یاسا قەدەغە کراوە.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه كه له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا چوار نۆرینگە داخران.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نۆرینگەکانی ئاگادار كرده‌وه كه خۆیان بە دووربگرن لە مامەڵەکردن بە دەرمان و دەرچوون لە کاری پیشەییانەی خۆیان، هەروەها هۆشداریشی بە کۆگاکانی دەرمان دا کە دەرمان تەنیا بە دەرمانخانەی فەرمی بفرۆشن و بە پێچەوانەوە ڕووبەرووی توندترین سزای یاسایی دەکرێنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.