Erbil 29°C دووشەممە 23 ئەیلوول 20:27

ئەو خۆراكانە دەستنیشان دەكرێت كە یارمەتی دابەزاندنی كۆلیسترۆڵ دەدەن

کوردستان TV
100%

دكتۆر مایكل گینزبۆرگ ،پسپۆڕی بواری خۆراكی ڕوسی دووپاتی كردەوە كە كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریكردن لە چەندین كێشەی تەندروستی جددی.
بە گوتەی ناوبراو، چوار كۆمەڵە ماددەی خۆراكی هەن كە یارمەتیدەرن لە ئاساییكردنەوەی پێكهاتەی خوێن و پاراستنی ئاستی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا و ئەم ماددانەش بریتین لە: نانی دانەوێڵەیی، گەنمەشامی، سەوزە، و میوە،كە ڕیشاڵی خۆراكی ترشە زەرداوەكانی ناو ڕیخۆڵە دەبەستێتەوە و ڕێگە نادات هەڵیمژێت، ئەمەش جەستە ناچار دەكات بە دوای سەرچاوەیەكی تردا بگەڕێت بۆ بەدەستهێنانی خانەكانی كۆلیسترۆڵ، بەهۆی ئەوەشەوە كۆلیسترۆڵی خراپ دەگۆڕێت بۆ كۆلیسترۆڵی باش.
هەروەها بەرهەمە شیرەمەنییەكان، ئەو بەرهەمە شیرانەی كە چەوریان زۆرە، مایكرۆفلۆرای ڕیخۆڵە باشتر دەكەن، واتە كاریگەری دژە هەوكردنیان هەیە لە جەستەدا.
ئەو خۆراكانەشی دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا 3، وەك زەیتی زەیتون، زەیتی تۆوی كەتان، زەیتی ماسی و ماسی چەور. چونكە ئەم بەرهەمانە پێكهاتە چەورییەكانی ناو خوێن ئاسایی دەكەنەوە و بەشدارن لە دابەزینی ئاستی كۆلیسترۆڵ .
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.