Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 21:44

بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر له‌ توركیا ڕوویدایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر له‌ وڵاتی توركیا و به‌تایبه‌تیش له پارێزگای ئه‌رزه‌ڕووم له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ ڕوویدایه‌وه‌.

ده‌سته‌ی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كانی توركیا (ئافاد) ڕایگه‌یاند: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م كاتژمێر 14:43 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 4.3 پله‌ی ڕێخته‌ر پارێزگای ئه‌رزه‌ڕوومی هه‌ژاند.

ڕاشیگه‌یاند: بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قوڵایی 12 كم له‌ ژێر زه‌وییه‌وه‌ ڕوویداوه‌، تا ئێستاش قه‌باره‌ی زیانه‌كان نه‌زانراون.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ شه‌وی ڕابردووش بوومه‌له‌رزه‌كه‌یه‌كی تر به‌ گوڕی 4 پله‌ی ڕێخته‌ر له‌ پارێزگای ئه‌ده‌نه‌ی توركیا ڕووی دا، پێشتریش سه‌رله‌ئێواره‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر به گوڕی 4.6 پله‌ی ڕێخته‌ر پارێزگای مه‌ڵه‌تی هه‌ژاندبوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.