بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4،4 پلە ناوچەی یەشیلیورت'ی لە پارێزگای ماڵاتیای وڵاتی توركیا روویدا.
سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاوی کردەوە کاتژمێر 3:30ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م19ی6ی2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4،4پلە ناوچەی یەشیلیورت'ی هەژاندووە.
بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 2،3 کیلۆمەتر لە توێکڵی زەویدا رووی داوە.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاوی کردەوە، كه کاتژمێر 4:21ی بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی دیكه له‌وڵاتی توركیا روویدا کە گوڕەکەی چوار پلە بوو و چەقەکەی قەزای گۆکسون سەر بە پارێزگای قەهرەمانمەڕەش بوو.
راشگه‌یاندراوه" بوومەلەرزەکە لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتر لە توێکڵی زەویدا رووی داوە".
2 بومه‌له‌رزه وڵاتی توركیای هەژاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.